پەیڤی رەنگاڵەکان


ئاگاداریی:
ئۆگران و خوێنەرانی جیددی کتێب ئاگادار دەکەمەوە کە بەشێک لە چیرۆکەکانم لە توێی کتێبێکدا لە لایەن وەشانخانەی «٤٩ کتێب» چاپ کرا و دەتوانن لە رێگای سایتی https://www.49plusbooks.com بیکڕن.

زیاتر بخوێنەرەوە “پەیڤی رەنگاڵەکان”

Featured post

رۆڵی رێکخراوە لە بەرچاوسازیی و سەبجەسازیی دا


ئەم وتارە هەوڵ دەدات خوێندنەوەیەک بکات بۆ پرسی رێکخستن و کارایی حیزب لەسەر بەرچاوسازیی دیاردە زەینییەکان و هەروەها چۆنایەتی نوێنەرایەتی کردنی هێما و کەلێنە کۆمەڵایەتییەکانی نێو کۆمەڵگا. وەک سەرەتا و لە بەشی چەمکناسیدا هەوڵ دەدرێت پێناسەیەک بۆ دیاردەی حیزب بکرێت و ئاماژە بەو کەلێنە کۆمەڵایەتیانە بکات کە رێخۆشکەرن بۆ سەرهەڵدانی حیزبی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان. 

زیاتر بخوێنەرەوە “رۆڵی رێکخراوە لە بەرچاوسازیی و سەبجەسازیی دا”

وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی کوردستان


ڕزگار ئەمین نژاد:

یەک لە گرفتە سەرەکییەکانی خەبات لەدژی ئاسێمیلەکردن، هێژمۆنیی گوتار و هێماسازییەکانی ناوەندە

ئاماژە: هەموو هەوڵی داگیرکەرانی کوردستان بەدرێژایی مێژوو ئەوە بووە بە هەموو مێتۆدێک بەر بە گەشەکردنی شوناس و هەوێتیی کورد بگرن و دەسەڵات و هەژمۆنیی سیاسی و کولتووریی خۆیان بە هەموو هێزەوە بەسەر کورددا بسەپێنن. زیاتر بخوێنەرەوە “وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی کوردستان”

رەوایی حیزب بە پێی پڕەنسیبی نیشتمانی هەڵدەسەنگێردرێت


رەوایی حیزب بە پێی پڕەنسیبی نیشتمانی هەڵدەسەنگێردرێت

وتووێژی رۆژنامەی کوردستان لەگەڵ ڕزگار ئەمین نژاد (بەشی دووهەم)، ژمارە ٨٥٤

سازدانی دیاکۆ دانا زیاتر بخوێنەرەوە “رەوایی حیزب بە پێی پڕەنسیبی نیشتمانی هەڵدەسەنگێردرێت”

ماهیەت و کارکردی حیزبی دێمۆکرات، سەروەریی سیاسی و مافی نەتەوایەتییە


وتووێژ رۆژنامەی کوردستان لەگەڵ ڕزگار ئەمین نژاد، ژمارە ٨٥٣

سازدانی: دیاکۆ دانا زیاتر بخوێنەرەوە “ماهیەت و کارکردی حیزبی دێمۆکرات، سەروەریی سیاسی و مافی نەتەوایەتییە”

خوێندنەوەیەک بۆ سیاسەتی حیجاب و دۆخی ئابجەکتیڤانەی ژن لە ئێران


خوێندنەوەیەک بۆ کاردکردی حیجاب لە بردنەپێشی پرۆسەی توتالیتاریانیزم لە سەردەمی پۆست خومەینیزمدا دەکات و دواجار بە خوێندەوەیەکی رەخنەگرانە ئاوڕ لە هێڕمینۆتیکی فێمێنیزمی ئێرانی دەدرێتەوە و شیکارییەکی کورت لەمەڕ گرفتی پۆلبەندیکردن و ئەولەویەتسازییەکانیان لە نێوان هاودژی سەرەکی (اصلی) و هاودژی زەبەند (عمومی) دێتە بەر باس. هەڵبەت شرۆڤەی دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» لە بەستێنی کۆمەڵگای ئێران و دەرفەت و مەترسییەکانی ئابستراکسیۆنی ئەم دروشمە لە گمەی هاوکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا، دوا وتەی ئەم وتارە دەبێت. زیاتر بخوێنەرەوە “خوێندنەوەیەک بۆ سیاسەتی حیجاب و دۆخی ئابجەکتیڤانەی ژن لە ئێران “

باسيک لەسەر سۆسیال ديمۆکراسی


بەرنامەی دیمانە لە کورد کاناڵ

بابەت: سۆسیال ديمۆکراسی چییە؟

میوانی دیمانە: رزگارئەمین نژاد

پێشکەشکار: شنۆ مێهرپەروەر

سێ کۆڵەکەی سەقامگیری لە رێژیمە خۆسەرەکاندا: رەواییدان، سەرکوت و هاوبژاردن


یوهانس گێرشووسکی

و. رزگار ئەمین نژاد

یانەی توێژینەوەی «دێمۆکراسی: سازێنەرەکان، کارکردەکان، بەرگژەکان»، زانستی کۆمەڵایەتی

ناوەندی توێژینەوە لە بێرلین (WZB)، بێرلین، ئالمان

(ئەم وتارە سەرەتا لە ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١١ وەرگیراوە و دەقی کۆتایییەکی لە ٣١ی ئووتی ٢٠١٢ وەرگیراوە)

زیاتر بخوێنەرەوە “سێ کۆڵەکەی سەقامگیری لە رێژیمە خۆسەرەکاندا: رەواییدان، سەرکوت و هاوبژاردن”

تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان و چەند سەرنجێک


چەند رۆژ بە دوای هەرەشەی فەرمەندەرە نیزامیییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ١٩ی پووشپەری ١٤٠٠ دا، تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە. ئەم دیاردەیە رووداوێکی دەگەمەن نییە و ساڵانێکە ئەو ناوچەیە و تەنانەت قوڵایی خاکی هەرێمیش ئامانجی هێرشەکانی رێژیم بۆ لێدانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بووە. زیاتر بخوێنەرەوە “تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان و چەند سەرنجێک”

دەسەڵاتی چوارەم


پێشەکی

هاوپێوەندیی لە نێوان مێدیا، سیاسەت و گەل، یەکێکە لە بابەتە سەرنجراکێشەکان کە لە نێوەی سەدەی بیستەمەوە گرنگی پێدراوە. ئەگەرچی ئەم هاوپێوەندییە سیمبولیکە بەڵام بێ کێشەش نییە. هێندێ جار هاوئاراستەن و هێندێ جاریش دژبەیەک دیارن و جاری واشە هاوئاراستەیی و هاوپەیمانی مێدیا و سیاسەت عەینی تر دەردەکەوێت، چوونکە ئامانجی هەردووکیان پێوەندیسازکردن لەگەڵ هاوڵاتیانە. زیاتر بخوێنەرەوە “دەسەڵاتی چوارەم”

چیرۆکێکی بێدەنگی تر


فرشتە قازی لە سایتی «رادیو فردا»[1]، رێپۆرتاژێکی ئامادە کردووە لەسەر یەکێک لە کەیسە ئەمنیەتییەکانی رژیم کە بە کەیسی «قەتڵە زەنجیرەییەکان» ناوبانگی دەرکرد. قەتڵە زەنجیرەییەکان لە کۆتاییەکانی دەیەی حەفتای هەتاویدا دەستی پێکرد و یەکێک بوو لە جەنایەتە سامناکەکانی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران بۆ قڕکردنی نوخبەکانی ئێرانی. زیاتر بخوێنەرەوە “چیرۆکێکی بێدەنگی تر”

ئێران بەرەو کوێ دەروا


وتووێژ لەگەڵ رزگار ئەمین نژاد

پێشکەشکار: رەحمان سەلیمی

بەرنامەی دیداری حەوتوو - کوردکاناڵ

زیاتر بخوێنەرەوە “ئێران بەرەو کوێ دەروا”

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑

This is a free demo result from the Wayback Machine Downloader. Click here to download the full version.